مەرجەکەی دیمەشق بۆ بەردەوامبوونی دانوستانەکان ڕەت دەکەینەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی داواکارییەکانی دیمەشق بۆ کشانەوەی دەستبەجێ لە خاکی سووریا، وەک مەرجێک بۆ بەردەوامبوونی دانوستانەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات رەتدەکاتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژنامەی ستاری تورکی لە زاری یەشار گولەر-ەوە رایگەیاند، لایەنی سووریا ناتوانێت مامەڵە لەگەڵ "هەندێک لەو ناوچانە بکات کە ئێمە ئارامی و ئاشتیمان تێدا بەدیهێناوە، لەگەڵ ئەوانەی نەوتی گەلەکەیان دەردەهێنن و دەیفرۆشن"، بە ئاماژەدان بە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن و ناوچەکانی بەڕێوبەریی خۆسەریی لە کوردستانی سووریا.
شایانی باسە زیاتر لە هەفتەیەک لەمەوبەر، میخائیل بۆگدانۆڤ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی، داوای کرد کۆبوونەوەیەکی چوارقۆڵی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق به زووترین کات ئەنجام بدرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران