شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-09-28 06:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆکەکانی تورکیا پەلاماری بناری قەندیلیان دایەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا دووجار بۆردوومانی گوندی بۆکریسکانی لە بناری قەندیل کرد و ئەو هێرشە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

به‌پێی هەواڵی کوردپرێس، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیا دووجار بۆردوومانی گوندی بوگریسکان لە بناری قەندیل کرد و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی برینداربوون، به‌ڵام دوای گه‌یاندنیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ یەکێک لەو دوو بریندارە گیانی له‌ده‌ستدا.
 لەوبارەوە دژه تیرۆری کوردستان کە سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانە بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سوپای توركیا دووهێرشی ئاسمانی له‌ رێگه‌ی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانه‌وه‌ كردوه‌ته‌ سه‌ر بناری قەندیل، كه‌ هێرشه‌كه‌ بۆ سەر بارەگایەک و ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) بووه‌.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، هێرشه‌كه‌ لە گوندی بوگریسکان لە ناحیەی وەرتێی سەر بە قەزای ڕەواندز لە پارێزگای هەولێر بووه‌، به‌ڵام به‌هۆی نزیكیی بۆردوومانه‌كه‌ لە شوێنی نیشتەجێبوون، هاوڵاتییەکی سڤیل گیانی سپارد و هاوڵاتییەکی دیکەش برینداربوو
.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە