شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-09-26 05:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەستگیر کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێم رایگەیاند، کەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەستگیر کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێم لە پۆستێکی فەیسبووکدا نووسیویەتی، کەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر چەند وتەیەکی لە بارەی کردەوەی قاچاخ لە مەرزی پەروێزخان دەستگیرکراوە.

لە ماوەی رابردوو لەسەر سکاڵای وەزارەتی دارایی هەرێم، بریاری دەستگیرکردن بۆ کەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەرچوو، خۆشی لە بارەی سکاڵاکەوە دەڵێت: "تەنها لەبەر ئەوەی بەرگریم لە داهاتی وڵاتەکە کردووە بڕیاری دەستگیرکردنم بۆ دەرچووە."

تا ئێستا هیچ لە لایەنە ئەمنییەکانی هەرێم، ڕوونکردنەوەیان لە بارەی دەستگیرکردنی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڵاو نەکردوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە