شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-09-23 16:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کێشەی نێوان کوردەکان و حکوومەتی ناوەندیی عێراق، دەبێت لە بەغدا چارەسەر بکرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- محەمەد شیاع سوودانی لە ئەمریکا لە دیدارێکی میدیایدا باسی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدای کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، ھێزە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان بەشێکی جەوهەری ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتن کە حکوومەتی پێکھێناوە.

ناوبراو  دەشڵێت، ڕێککەوتنێکی سیاسی هەیە لەسەر بنەما گشتییەکان کە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەرداوە و لەلایەن حکوومەتەوە پەسەندکراوە کە ئەو بەڵێنانە جێبەجێ دەکات.

سوودانی ڕوونیشی کردەوە، پارەدارکردنی هەرێم لە بوودجەوە پەیوەستە بە کێشە داراییەکانی پێشووی بەردەم هەرێم، کە بە ڕوونی دەرکەوت دوای ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، هەروەها بەهۆی سنووردارکردن و ئاستەنگ لە یاسای بوودجە بۆ ساڵی ٢٠٢٣.

 سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەتی فیدراڵی هەڵوێستی بەرپرسیارانەی گرتەبەر، بەو پێیەی هەرێم بەشێکی دانەبڕاوە لە عێراق، بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و نیشتمانیمان بەرامبەر بە هاووڵاتیانی هەمان بەرپرسیارێتییە لەگەڵ هاوڵاتیان لە پارێزگاکانی باشوور یان ناوەڕاست.

 ناوبراو هەروەها دەڵێت، ئێمە چارەسەرمان دۆزییەوە و دوای سەردانەکەی شاندی هەرێمی کوردستان ڕامانگەیاند، چارەسەر لە بەغداوە هات نەک لە دەرەوە.

سوودانی ڕاشیگەیاند، بە تێگەیشتن و دیالۆگ و داننان بەم پابەندبوون و سنووردارکردنە یاساییانە، چارەسەر بۆ هەموو کێشەکان دەدۆزینەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە