ئاسایشی کوردستانی سووریا گیانلەدەستدانی دوو ئەندامی خۆی بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە راگەیاند
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایانگەیاند، بەهۆی بۆردوومانی درۆنێکی تورکیاوە، کە لەسەر رێگای نێوان شارەکانی قامشلۆ و عامودا، ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج دوو ئەندامی ئاسایش گیانیان لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی راگەیاندنی ئاسایش لە بەیاننامەیەکدا لە ڕووپەڕی فەرمیی خۆی رایگەیاندووە: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکی ئۆتۆمبێلێکی سەر بە هێزەکانی ئێمەی کردە ئامانج لەسەر رێگای بەیەکەوەبەستنی شارەکانی قامشلۆ و عامودە دوو کەسمان گیانیان سپارد.
لە ڕاگەێنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە درۆنەکەی تورکیا "بۆردوومانی ئەو هاووڵاتییە سڤیلانەی کردووە کە هەوڵیانداوە چارەسەری سەرەتایی بۆ بریندارەکان بکەن و لە ئەنجامی بە ئامانجگرتنیان، هەشتیان بە پلەی جیاواز برینداربوون".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران