شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-09-18 16:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دژەتیرۆری سلێمانی وردەکاریی بۆردوومانی فڕۆکەخانەی عەربەتی ئاشکرا کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەزگای دەژتیرۆر وردەكاریی هێرشەكەی ئێوارەی ئەمڕۆی فڕۆكەخانەی عەربەتی ئاشكراكرد و هەڕەشەی تووندیش لەوانە دەكات کە رۆڵیان لە هێرشەكەدا هەبووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای دەژتیرۆر  دەڵێت "ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ / ٩ / ٢٠٢٣ پاشنیوەڕۆ فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت لە سلێمانی لەلایەن داگیركەران و ناحەزانی ئارامی و ئاسایشی هەرێم بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان كرایە ئامانج كە بەداخەوە ۳ هەڤاڵ و پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری كوردستان شەهیدبوون و ۳ پێشمەرگەی تریشمان برینداربوون".

هەروەها هۆشداری دەدات "هەموولایەكی رووندەكەینەوە لێكۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم تاوانە تیرۆریستییە دەستیپێكردووە كە بەچاوساغی نۆكەرانی بێگانەو سیخوڕانی ناوخۆیی ئەنجام درا بێ سزا تێناپەڕێت و هەر لایەن و جاسوسێك هاوكاربووبێت رووبەڕووی سزاو یاساو ویژدانی نەتەوەكەمانی دەكەینەوەو تۆڵەی شەهیدەكانمان لە ئەستۆی ئێمەیە و ناهێڵین خوێنی گەشیان بەهەدەربڕوات".

دەشڵێت "بۆ رایگشتی رووندەكەینەوە لەبەر سەلامەتی رێڕەوی لێكۆڵینەوەكان زانیارییەكان بە شاراوەیی دەهێڵینە وەو لەداهاتوودا راستییەكان بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ئاشكرادەكەین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە