شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-09-17 11:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا لە دادگایەکی فەڕەنسا سکاڵای لەسەر عێراق تۆمار کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- تورکیا بۆ ئەوەی بڕی ١.٤ ملیار دۆلارە قەرەبووەکە لەسەر شانی خۆی لابدات، لە دادگای پاریس سکاڵای لە دژی عێراق تۆمارکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی "میدڵ ئیست ئای" لە زاری بەرپرسێکی تورکیاوە بڵاوی‌کردەوە، تورکیا لە ژوری نابژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس سکاڵای لە دژی عێراق تۆمارکردوە لەسەر دۆسیەی بڕی ئەو ١.٤ ملیار دۆلارەی دەبێت وەکوو قەرەبوو بیداتەوە.

پێشتریش ئاڵپ ئەرسەلان بەیرەکدار وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاندبوو، دەیانتوانی لەگەڵ عێراق لەسەر پرسی هەناردەی نەوتی هەرێم بگەیەنە چارەسەرێک، بەڵام عێراق رێکاریی یاسایی گرتەبەر، پێویستە ئەوانیش پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانیان بکەن، بۆیە سکاڵا لە دژی عێراق لە دادگای پاریس تۆمار دەکەن.

هاوکات، روون نییە تورکیا دەیەوێت لەرێگەی ئەو سکاڵایەوە تەواوی قەرەبووەکە لەسەر شانی خۆی لابدات، یان تەنها بەشێکی.

لە دوای دەرچوونی بڕیاری نایاسایی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە، بڕی ١.٤ ملیار دۆلاری وەک قەرەبوو بۆ عێراق بەسەر تورکیا لەلایەن ژوری ناوبژیوانی نێودەوڵەتییەوە سەپێندرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە