شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-09-10 09:37 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کارەساتی کەرکووک بە چاونووقاندنی هەندێک لە هێزە ئەمنیەکانی ئەو شارە ڕوویدا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، عێراق بە شێوازێک بەڕێوەدەبرێت کە لە ڕووی ئیدارییەوە نە شیعە لێی ڕازییە، نە سوننە و کورد و کۆمەڵێک خەڵک پەیدابوون خۆیان لە سەرووی یاسا و رێککەوتنەکانەوە دەبینن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی دۆخی عێراق و پەیوەندیی هەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەکانەوە گوتی، "عێراق بەشێوازێک بەڕێوەدەبرێت کە لە ڕووی ئیدارییەوە نە شیعە لێی ڕازییە، نە سوننە و کورد، کۆمەڵێک خەڵک پەیدابوون خۆیان لە سەرووی یاسا و دەوڵەت و رێککەوتنەوەکانەوە دەبینن و بوونەتە بڕیاردەر و ئاستەنگ بۆ ئیشەکانی حکوومەت و ئەو رێککەوتن و کارنامانەشی کە لەسەری رێککەوتوون.

 گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبارەی گەڕانەوەی ئەو حیزبە بۆ کەرکووک و رادەستکردنەوەی بارەگاکانیان بە رۆژنامەڤانانی گوت: "گەڕانەوەمان بۆ بارەگاکان، یەکێک بووە لەو رێککەوتنانەی لەگەڵ هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کردوومانە و جێگیرکراوە، ئەمە مافێکی یاسایی و دەستووریی پارتی دیموکراتی کوردستان و هەموو لایەنە سیاسییەکانە بۆ ئەوەی کە مومارەسەی سیاسەت بکەن و چالاکیی لە هەموو شارەکانی عێراقدا بکەن. دوای ئەوەی کە ئەم کارنامەیە کەوتە واری جێبەجێ‌کردن و بڕيار لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە دەرچوو بۆ رادەستکردنەوەی بارەگاکان، کۆمەڵێک عەقڵییەت کە هێشتا بارگاوین بەو شێوازە بیرکردنەوەیەی کە لە کۆندا هەبوو، بوونە هۆی ئاڵۆزی و کێشە دروستکردن، بەداخەوە بە هاندانی هەندێک پەرلەمانتار و چاونووقاندنی هەندێک لە هێزە ئەمنیەکانی ئیدارەی کەرکووک، ئەم کارەساتە لەوێ ڕوویدا".

 مەحموود محەممەد گوتیشی، "نازانم چەند رۆژبوو لەوێ چادر هەڵدرا و رێگە گیرابوو، لە گوڵ کاڵتریان بەو خەڵکە نەگوت، بەڵام کاتێک کۆمەڵێک گەنج و لاوی کورد هاتنە سەر جادە و پێیان گوتن ئەم رێگەگرتنە زیانی بە کەرکووک گەیاندووە، لە پەنای ئەوانەوە چەندین کەسیان شەهید و بریندارکرد و زیانێکی زۆری مادیشیان لە خەڵک دا. ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە هێشتا عەقڵی شۆڤێنی لەناو بەشێک لە دەزگەکانی کەرکووکدا ماوە و دەبێت ئەمە چارەسەر بکرێت و بەپێی دەستوور مامەڵە بکرێت، حەقی پارتی دیموکراتی کوردستانیشە لە هەر شارێکی عێراق کە بیەوێت، چالاکیی سیاسیی بکات".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە