شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-09-05 11:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەسەدە: هەوڵی تێكدانی ئاسایشی ناوچەكمان بە تەواوێتی پووچەڵ کردەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هەسەدە ڕایدەگەیەنێت لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی "پتەوكردنی ئاسایش" لە دێرەزور، بەخوێنی ۱۱ شەڕڤان توانیمان پیلانەكانی نێو ژوورە تاریكەكان پووچەڵ بکەینەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاوی‌كردەوە: "هێزەكانی سووریای دیموكرات ۱۰ ڕۆژە ئۆپەراسیۆنی پتەوكردنی ئاسایشیان لە گوندەوارەكانی ڕۆژهەڵات و باكووری دێرەزور دەستپێكردۆتەوە و هەوڵی چەكدارانیان بۆ نانەوەی ئاژاوە و تێكدانی ئاسایش لە ناوچەكە پووچەڵ كردۆتەوە".

ئەوەشی ئاشكراكردووە، "لە شەڕی چەكدارەكاندا لە دێرەزور ۱۱ شەڕڤانی ئێمە بە خوێنی پاكیان پەڕەی بەرخۆدان و تێكۆشانیان نووسییەوە و گیانیان لەدەستدا، شەڕڤانە شەهیدەكانمان، چەتە و پلانەكانی نێو ژورە تاریكەكانیان پووچەڵ كردوە".

هەسەدە جەختیشی كردۆتەوە، بەردەوام دەبن لە هێڵی شەهیدان و پارێزگاری لە بەرژەوەندی گەل و شكستپێهێنانی هەوڵەكانی تێكدانی ئاسایشی هەرێمەكە و پووچەڵ‌كردنەوەی فیتنە و ناكۆكییە مەزهەبییەكان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە