پێشمەرگە پلانی هەبوو بەرەو کەرکووک بڕوات بەڵام پاشگەز بوویەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی میحوەری پردێی هێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو خۆیان ئامادە کردبوو بۆ ئەوەی بڕۆن بەدەم خۆپیشاندەرە کوردەکانی کەرکووکەوە، بەڵام بەهەوڵی هەندێک بەرپرسی عێراقی جووڵەیان بەرەو کەرکووک ڕاگرتووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووری حەمە عەلی، فەرماندەی میحوەی پردێی هێزی پێشمەرگە، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە: "هەندێک بەرپرسی دڵسۆزی عێراق دەستوەردانیانکرد و داوای دان بەخۆدا گرتنی لێکردین، ئەگینا پلانمان هەبوو بەرەو کەرکووک بڕۆین. چۆن دەبێت خوێنی کورد لە کەرکووک بڕژێت و ئێمە دەستەوەستان بین."
نوری حەمە عەلی، دەشڵێت:"داخستنی ڕێگەی کەرکووک_هەولێر و دژایەتیکردنی گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکووک پلانی شۆڤێنییەکان بوو، گەر پێشتر خێوەتەکە لابرایە و ڕێگەکە بکرایەتەوە، خوێنی گەنجی کوردیش نەدەڕژا."
بۆچوونی بەکارهێنەران