شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-08-28 08:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

میت کوژرانی بەرپرسێکی باڵای PKKی لە باکووری عێراق ڕاگەیاند

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا کوژرانی بەرپرسی نامەبەریی پەکەکەی لە عێراق-سووریا، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی گارا ڕاگەیاند.

کوردپرێس: بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستی ئانادۆڵۆ کەوتووە، قەدری ئەنجو بەرپرسی نامەبەریی پەکەکە لە عێراق-سووریا، لە ساڵی ٢٠٠٦دا پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی ڕێکخراوەکەوە و لە ناوچەی زاپ-ی عێراق مەشقی ڕێکخراوەیی بینیوە.

ئەنجو لە ساڵانی ٢٠١٥-٢٠١٧دا کاری پاسەوانی بۆ ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی پەکەکە/کەجەکە، دوران کاڵکان کردووە و لە کانوونی دووەمی ٢٠١٨دا وەک بەرپرسی نامەبەری عێراق-سووریا چووەتە ناوچەی گارا.

ئەنجو سەرپەرشتیی گواستنەوەی ئەندامان و چەکەکانی پەکەکە کردووە لە نێوان عێراق و سووریادا.

قەدری ئەنجو کە ناوە نهێنییەکەی ''دۆغان'' بوو لەلایەن میتەوە خرایە ژێر چاودێرییەوە و لە ناوچەی گارا دۆزرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە