شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-08-12 07:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە بۆسەیەکی داعشدا ۲۳ سەربازی سوپای سووریا کوژران

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- لە هێرشێکی شانەکانی سەر بە رێکخراوی داعشدا لە بیابانەکانی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا، ۲۳ ئەندامی هێزەکانی سووریا کوژران و ۱۰ی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگاکانی راگەیاندنی نزیک لە دیمەشق رایانگەیاندووە، هێرشەکە لە بۆسەیەکی داعشدا بۆ سەر پاسێکی گواستنەوەی سەربازەکان روویداوە، لە بیابانی ئەلمەیادین لە دێرەزوور.

لەمبارەوە وەزارەتی بەرگری سووریا رایگەیاند: "گرووپێکی تیرۆریستی پاسێکی سەربازییان لە بادییە لەسەر رێگای وێستگەی دووەم، لە باشووری رۆژهەڵاتی دێرەزوور کردە ئامانج، کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک سەرباز".

لای‌خۆیەوە روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەبارەی هێرشەکەوە رایگەیاند، کە ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی داعش بۆ پاسەکەی سوپای سوریا بەرزبووەتەوە بۆ ۲۳ کوژراو و زیاتر لە ۱۰ بریندار.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە