شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-08-06 09:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە هێرشەکەی تورکیا بۆسەر چەمچەماڵ بەرپرسێکی سەربازیی پەکەکە کوژرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەیانیی ئەمڕۆ لەلایەن فڕۆکەی بێ‌ فڕۆکەوانی تورکیا، سنووری چەمچەماڵ بۆردمان کرا، دژە تیرۆری کوردستان دەڵێت بەرپرسێکی سەربازیی پەکەکە کوژرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،بەیانیی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکی سنووری چەمچەماڵی بۆردوومان کرد، بەدیاریکراوی لە گوندی چنارتووی ئاغجەلەر، بۆردمانێکی سەختی کردووە و کوژرا و و برینداریش هەن.

دژە  تیرۆری کوردستان بڵاوی کردەوە، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکیا، ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێکی سەربازیی پەکەکە کوژرا و چەکدارێکیش بریندار بوون.

باسی لەوەش کردووە، هێرشەکە لە سەعات ۹ و ۳۰ خولەک بووە، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە نزیک شارەدێی ئاغجەلەری سەربە شارۆکەی چەمچەماڵ کردە ئامانج، بەهۆیەوە بەرپرسێکی سەربازیی پەکەکە کوژراو و چەکدارێکیش بریندار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە