شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-26 07:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەرێم داوایەکی بەغدای سەبارەت بە ڕادەستکردنەوەی ۱۳۰ هەزار بەرمیل نەوت ڕەت کردەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی جووڵانەوەی نەوەی نوێ راگەیەنراوەکەی حکوومەتی هەرێم رەت دەکاتەوە و ڕایگەیاندووە تائێستا هەرێمی کوردستان نەوتی ڕادەستی بەغدا نەکردوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هیمداد شاهین وتەبێژی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بڵاوی‌کردۆتەوە، حکوومەتی هەرێم دەڵێت ئێمە نەوتمان تەسلیم کردووە، مووچەی فەرمانبەران بەرپرسیارێتی ئێمە نیە و دەبێت داوا لە حکوومەتی عێراق بکرێت، ئەمە بەهیچ شێوەیەک راست نیە و با خەڵک بزانن تا ئێستا حکوومەتی هەرێم ئامادە نییە نەوت تەسلیم بکات، هەر ئەم مانگە حکوومەتی عێراق داوای ۱۳۰ هەزار بەرمیل نەوتی کردووە بۆ پاڵاوگەکان، بەڵام هەرێم قایل نەبووە تەسلیمی بکات.

هیمداد شاهین ئاماژەی بەوەش‌کردووە، تائێستا هەرێم رازی نەبووە ئیدارەدانی کێڵگە نەوتیەکان تەسلیم بە سۆمۆ بکات و دەیەوێت خۆی نەوتەکە بفرۆشێت و داهاتەکەشی کە دۆلارە لە رێی بانکە حزبیەکانەوە بە ۱۳۰ هەزار دینار بشکێنێتەوە، ئایا تا ئێستا جگە لەڕاگرتنی نەوت بەبڕیاری دادگا حکوومەتی هەرێم چ هەنگاوێکی کردەیی ناوە تا بڵێین حکوومەتی عێراق پابەندیی رێکەوتنەکە نەبووە و داوای مووچەی لێبکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە