شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-24 06:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چوار سەرۆکایەتیەکەی عێراق لە سەر بوودجە و پشکی هەرێم کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پەرلەمانی عێراق میوانداری سەرۆکی کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد و لەبارەی پشکی هەرێم و یاسای بوودجەوە گفتووگۆیان کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی‌کردووەتەوە، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان میوانداری لەتیف رەشید سەرۆکی کۆمار و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران و فایەق زیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە جێبەجێ کردنی یاسای بوودجە کراوەتەوە بە تایبەت ئەو یاسا و بڕگانەی تایبەتن بە هەرێم.

ئەوەش هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا هەرچوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق سوور بوون لەسەر جێبەجێ کردنی مادەکانی یاسای بوودجەی تایبەت بە هەرێم بە هەموو وردەکارییەکانی پەیوەست بە داهاتی نەوت و نانەوتی و خەرج‌کردنی باجەکانی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە