تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازیی لەدژی پەکەکە دەستپێکرد
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه رایگه‌یاند سوپای توركیا له دژی هێزەکانیان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به ئۆپراسیۆنێكی نوێ كردووه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت: ئه‌و هه‌رێمانه سوپای توركیا له وه‌رزی زستاندا ناچار ببوو لێیان بكشێته‌وه، دیسان ده‌ستی به هێرشی سه‌ر ئه‌و ناوچانه كردووه‌ته‌وه.
ئەو ناوەندە روونیشی كرده‌وه: "هێرشه‌كان له ١٤ی تهمووز له دژی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كوڕهژارۆی زاپ، له ١٩ی تهمووز له دژی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئۆرتێ كه به پشتیوانی په‌ده‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چن. دوای بۆردوومانێكی چڕی ئاسمانی له به‌ره‌به‌یانی ٢١ی ته‌مووزدا له گۆڕه‌پانی شاخی جودی له رۆژئاوای زاپ، هێرش ده‌ستیپێكرد".
بۆچوونی بەکارهێنەران