ئەردۆغان مەرجەکەی بەشار ئەسەدی بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکان ڕەت کردەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەرۆککۆماری تورکیا، ڕەتیکردەوە هێزەکانی تورکیا لە باکووری سووریا بکشێنێتەوە ئەوەش ئەو مەرجە بوو کە ئەسەد بۆ ئاسایی بوونەوەی پێوەندیی وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا دیاریی کردبوو.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەردۆغان، لە فرۆکەخانەی ئەتاتورک پێش ئەوەی بەرەو سعوودیە بەرێکەوێت، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و وتی: "ئەسەد دەیەوێت هێزەکانی تورکیا، باکووری سووریا بەجێبهێڵن، شتی وا ڕوو نادات، ئێمە لەوێ شەڕی تیرۆر دەکەین".
لە گۆنگرەکەدا، سەبارەت بە کۆبوونەوە لە گەڵ ئەسەد و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و ئەنقەرە، ئەرۆغان ڕایگەیاند: "سەبارەت بە خاڵی کۆبوونەوە لەگەڵ ئەسەد، ئامادەن، دەتوانین کۆ ببینەوە، بەڵام ئەوەی گرنگە هەلوێستی دیمەشق بەرامبەر ئێمە چۆنە".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران