شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-17 08:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەڵوێستی عێراق پشتیوانی کردنە لە یەکێتیی خاکی سووریا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و سووریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پلان و مەترسییەکان کە زیان بە هەردوو وڵات دەگەیێنن، پێویستە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری سووریا گوتی: "هەڵوێستی عێراق پشتیوانییە لە یەکێتیی خاکی سووریا و سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەتی سووریا و سەپاندنی یاسایە بەسەر ناوچەکانی و سەرجەم خاکەکەیدا".

سەرۆکوەزیرانی عێراق بەرگری لە سیاسەتی کرانەوە بەڕووی سووریادا کرد و گوتی، "عێراق بۆ گێڕانەوەی سووریا بۆ شوێنی سرووشتی خۆی و کورسییەکەی لە کۆمکاری عەرەبی کاری کرد. لەگەڵ سەرجەم وڵاتان و هێزەکانی پشتیوانیکاری سەقامگیری کاردەکەین بۆ باشبوونی دۆخی سووریا لەرووی ئابوورییەوە. نابێت سووریا بە تەنیا رووبەڕووی مەترسییەکان ببێتەوە، چوونکە کاریگەری لەسەر عێراق و ناوچەکە دەبێت".

سوودانی باسی ئەوەشی کرد کە عێراق بەسەر تیرۆردا سەرکەوتووە و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە هێزەکانی عێراق بەدوای چەکدارانی داعشەوەن و تۆکمەکردنی سنوورەکانیشی بۆ نەهێشتنی مەترسی گرووپە پەڕگیرەکان بە پێویست زانی.

محەممەد شیاع سوودانی هەڕەشەی مادەی هۆشبەریشی لەسەر عێراق و سووریا بە کێشەی گەورە ناوبرد و بە "دیاردەی مەترسیدار" ناوهێنا.

سەبارەت بە کێشەی کەمیی ئاو، محەممەد شیاع سوودانی گوتی: "هەردوووڵات رووبەڕووی کەمیی ئاو و وشکبوونی رووبارەکان بوونەتەوە؛ هەردوو وڵات کاریگەریی ژینگەیی و کەشەوهەوایان لەسەرە. پێویستمان بە هاوئاهەنگییە لەنێوان خۆمان بەشێوەیەک گەرەنتی پشکی ئاویی دادپەروەرانە بکات؛ هەروەها لە هەمان کاتدا قسەکردن و جووڵەکردن لەگەڵ وڵاتانی سەرچاوە بۆ گەرەنتیکردنی پشکی ئاوی سووریا و عێراق پێویستە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە