شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-16 11:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پاتریارکی کلدانییەکان بۆ دەربڕینی ناڕەزایی خۆی بەغدا بەرەو هەرێمی کوردستان جێدێڵێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کاردیناڵ لویس رافائیل ساکۆ، پاتریارکی کلدانە کاسۆلیکەکانی عێراق بڕیاری دا لە بارەگەی سەرەکیی پاتریارک لە بەغدا بکشێتەوە و رووبکاتە کەنیسەیەکی هەرێمی کوردستان

 بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماوەی چەند مانگێکە ناکۆکی لەنێوان لویس ساکۆ و رەیان کلدانییەوە دروستبووە؛ رەیان کلدانی سەرۆکی یەکێک لە پارتە سیاسییە کرستیانەکانە. ئەم مانگە، ناکۆییەکانیان زیاتر بوون، کاتێک سەرۆککۆماری عێراق نووسراوی ژمارە ۱۴۷ـی ساڵی ۲۰۱۳ هەڵوەشاندەوە، کە تایبەت بوو بە دیاری‌کردنی کاردیناڵەکە بە سەرۆکی کەنیسەی کلدانی.

 مەتران مار بەشار وەردە، سەرۆکی ئەساقیفەی ئەبرەشییەی کلدانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، "بڕیارەکەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق جێگەی داخە و پشتڕاستیشی‌کردەوە کاردیناڵ ساکۆ لە هەرێمی کوردستانەوە چاودێری کاروباری کەنیسە دەکات، بەڵام ڕوونیشی‌کردەوە ئەوە بە واتای گواستنەوەی بارەگای پاتریارکی کەنیسەی کلدانی نایەت، بەڵکوو عەنکاوە شوێنی بارەگەی هاوینەی پاتریارکەکە دەبێت، کە وەکوو ساڵانی رابردوو شوێنێکی کاتی دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە