شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-16 06:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

میت کوژرانی بەرپرسی هێزی تایبەتی PKK لە باکووری عێراق ڕادەگەیەنێت

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیاڕایگەیاند لە باکووری عێراق بەرپەرسی قەندیلی شانەی هێزی تایبەتی پەکەکە-یان کردۆتە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئانادۆڵۆی تورکیا بڵاوی کردەوە میت دوای بەدواداچوون‌کردن بۆ بەرپرسە باڵاکانی پەکەکە، ماوەیەک لەمەوبەر ئۆپەراسیۆنێکی لە باکووری عێراق ئەنجام دا، دەرکەوت ئەدیب تەمیز کە ناوی نهێنیی (جەسور ئازاد)ە و لە ئۆپەراسیۆنەکەی میتدا کوژراوە کە بەرپەرسی قەندیلی شانەی هێزی تایبەتی پەکەکە بووە.

تەمیز کە لە ماوەی رابردوودا لە شانەی هێزی تایبەتی پەکەکەدا راهێنانی ئایدیۆلۆجی و تەکنیکی وەرگرتووە لە عێراق راهێنانی بە یەکەکانی پەرەپێدانی چەک و تەقەمەنی کردووە، هاوکات بەرپرسی ئەو تیمە بووە کە چەک و ئامێری تاکتیکی نوێیان بۆ پەکەکە بەرهەم هێناوە.

تەمیز کە نزیکەی ٢٠ ساڵە چووەتە رێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لە ئەنجوومەنی سەربازیی ئەو گرووپەدا پۆستێکی باڵای هەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە