شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-13 11:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کێشەی ناوخۆیی ڕێگری لە هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند هەر کاتێک حکوومەتی ناوەندی عێراق و هەرێمی کوردستان بگەنە رێککەوتن دەست بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆککۆماری تورکیا لە لووتکەی ناتۆ سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتەکەی کە لە کۆتاییەکانی مانگی ئاداری ئەمساڵ ڕاگیراوە، رایگەیاند: "ئێمە لەبارەی وەرگرتنی نەوتی عێراق هیچ کێشەیەکمان نییە. ئەو کێشەیەی روویداوە لەناوخۆی عێراق لەنێوان حکوومەتی ناوەندی و حکوومەتی باکووری عێراقدایە".

سەرۆککۆماری تورکیا هەروەها گوتی "هاوڕێیەکانم ئەرکدار کردووە بۆ بەدواداچوونی ئەم پرسە و ئەنجامدانی دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵیان دەکەن".

ناوبراو دەشڵێت: "هەروەها ئێمەش لەمبارەیەوە هەنگاومان ناوە بۆ ئەوەی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندی کێشەکانیان چارەسەر بکەن و تێیپەڕێنن. هەر کاتێک ئەم کێشەیە تێپەڕێندرا، ئێمە لەگەڵ ئەوەداین هێڵی بۆڕییە نەوتییەکان بکرێنەوە. چوونکە لەسەر بنەمان قازانج-قازانج کاردەکەین. ئەوان قازانج دەکەن و ئێمەش قازانج دەکەین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە