شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-06 09:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی ڕەتی دەکەنەوە بەرپرسێکی هەواڵگریی پەکەکە لەو شارە کوژرابێت

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- دوای ئەوەی میدیاکانی تورکیا بڵاویان‌کردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا بەرپرسی هەواڵگریی عێراقی پەکەکە لە شاری سلێمانی کوژراوە، ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکیاندا بێ ئاگایی خۆیان لە رووداوەکە راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکیدا بۆ NRT  رایگەیاند: نزیکەی هەفتەیەک دەبێت هیچ رووداوێکی کوشتن لە ناو شاری سلێمانی ڕووی‌نەداوە.

ناوبراو هاوکات، ڕەتیشی‌کردەوە کوشتنی بەرپرسەکەی پەکەکە لە ناوشاری سلێمانی بووبێت.

لەلایەکی دیکەوە، لەسەر هەواڵی کوژرانی بەرپرسەکەی پەکەکە ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، هیچ زانیارییەکى لەو جۆرەیان پێنەگەیشتووە، هیچ رووداوێکی کوشتن لە ناوشاری سلێمانی تۆمار نەکراوە.

لەسەر هەمان بابەت، چاوگێک لە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا بە ئێن ئاڕتی وت، هەواڵی کوژرانی "جەلال کایا" بەرپرسی هەواڵگری پەکەکە لە سلێمانی دوورە لە راستییەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ئاژانسی ئەنادۆڵۆی تورکیا بڵاوی‌کردەوە، دەزگای هەواڵگری تورکیا ناسراو بە (میت) لە شاری سلێمانی، که‌سێکیان به‌ناوی "جەلال کایا" بەرپرسی هەواڵگریی عێراقی پەکەکە لە عێراق کوشتووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، "جەلال کایا" پلاندارێژەری ئەو هێرشە بووە کە لە ١٧ی ٧ی ٢٠١٩ لە رێستۆرانتی "هۆقەباز" لەشاری هەولێر دیپلۆماتکارێکی تورک بەناوی (عوسمان کۆسە)ی تێدا کوژرا.

ئاژانسی ئەنادۆڵ ئەوەشی خستووەتەڕوو، "جەلال کایا" سەرکردایەتی تۆڕێکی سەربە پارتی کرێکارانی کردووە ‌و بەر لە ئەنجامدانی هەر ئۆپراسیۆنێک دژی سوپای تورکیا، زانیارییان کۆ کردوەتەوە‌ و ماوەیەکی زۆر بووە لە هەرێمی کوردستانە و چالاکی ئەنجام‌داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە