ئەردۆغان بە دوو هۆکاری سەرەکی ئەندامێتیی سوید لە ناتۆ ڕەت دەکاتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەرۆککۆماری تورکیا، رایگەیاند تورکیا ئامادە نییە ئەندامێتیی سوید لە هاوپەیمانیی ناتۆ پەسند بکات و گوتیشی، سوێد کاری زیاتری ماوە ئەنجامی بدات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: ئێمە بە ڕوونی ئاماژەمان بەوە کردووە کە شەڕی دژ بە رێکخراوە تیرۆریستییەکان و بابەتی ئیسلامۆفۆبیا هێڵی سوورن.
سەرۆککۆماری توڕکیا ڕاشیگەیاند: دەبوو سوێد باشتر کار لەسەر ئەو ئەرکانە بکات کە پێی سپێردراوە.
ناوبراو گوتیشی: هەمووکەسێک دەبێت لەوە تێبگات دۆستایەتیی تورکیا بە پشتگیری کردنی تیرۆریستان و رێگەدان بە کاری تیرۆریستی بەدەست ناهێندرێت.
ئەردۆغان گوتیشی: لەجیاتی ئەوەی خۆیان بەو تاکتیکانەوە سەرقاڵبکەن کە کات بەفیڕۆ بدەن، پێمان وایە کە بردنەسەری بەڵێنەکانیان دەبێتە رێگەیەکی باشتر؛ ئامۆژگاری ئەوان دەکەین بەشێوەیەکی ورد بەخۆیاندا بچنەوە و ئەرکەکانی سەرشانیان بەشێوەیەکی باشتر ئەنجام بدەن.
بۆچوونی بەکارهێنەران