شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-06-28 09:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ساڵی داهاتوو 100% سەرژمێری ئەنجام دەدرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی پلاندانانی عێراق جەخت دەکاتەوە، لە ساڵی داهاتوودا سەرژمێری دانیشتوان ئەنجام دەدرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند: دۆخی سیاسی لەگەڵ رێکارەکانی سەرژمێری و هاوکات بوونی وادەی هەڵبژاردنی پارێزگاکان لە کۆتایی ئەمساڵدا دەبنە هۆی دواخستنی سەرژمێری بۆ ساڵی داهاتوو، بەڵام ساڵی داهاتو 100% سەرژمێری ئەنجام دەدرێت و سەرژمێریەکیش ئەنجام دەدەین کە توانای ئاشکراکردنی هەژارترین ناوچە و قەزاکانی هەبێت.

عەبدولزەهرا هنداوی ئاماژەی بە جووڵەی پێوەرەکانی گەشەپێدان لە پارێزگای موسەننا کرد و وتی، "چیتر هەژارترین پارێزگا نییە و دەستیکردوە بە گەشەکردن لە بواری کشتوکاڵ و پیشەسازییەکانی بەرهەمهێنان و چەند بوارێکی دیکەدا".

لەلایەکی دیکەشەوە، ئەمڕۆ مەهدی عەلاق  ڕاوێژکاری سندوقی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ دانیشتوان رایگەیاند، گەشەی دانیشتوان لە عێراق بۆ یەکەمجار دابەزیوە بۆ نزیکەی 2.5% لەساڵێکدا، لەکاتێکدا نزیکەی پێنج ساڵ لەمەوبەر زیاتر لە 3% بوە.

مەهدی عەلاق ئاماژەی بەوەدا، ڕێژەی منداڵبوونی ژنانی عێراق لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا زۆرتر بو لەئێستادا، بەجۆرێک هەر خێزانێک حەوت منداڵی هەبوو، بەڵام ئێستا لەنێوان 3-4 منداڵ لەخێزانەکان تۆمار دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە