شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-06-26 05:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دۆسیەی یاسایی دژ بە پەیوەندییەکانی هەرێم و ئیسرائیل دەجووڵێنرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شرۆڤەکارێکی سیاسی عێراقی رایگەیاندووە کە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیسرائیل نایاساییە و بەپێی دەستووری عێراق بۆ لێپرسینەوە دەیخاتە بەردەم دەسەڵاتی دادوەریی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەباح عگێلی شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی لەلێدوانێکی رۆژنامەوانییدا بە پێگەی "مەعلوومە"ی وتووە: دەستووری عێراق هەموو جۆرە پەیوەندییەکی لەگەڵ ئیسرائیل قەدەغە کردووە، لەکاتێکدا تێبینی دەکرێت هەرێمی کوردستان پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیلدا هەیە و بۆ ئاسایی‌کردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئەو قەوارەیە لە هەرێمی کوردستاندا کۆنگرە دەبەسترێت.

هەروەک دەڵێت: پێويستە دەسەڵاتی دادوەریی و دەزگاکانی تری دەوڵەتی عێراق بەرانبەر بە ئەو کەسانە دەست بە جووڵە بکەن کە پەیوەندی لەگەڵ زایۆنیستەکان دادەمەزرێنن یان کار بۆ ئاسایی‌کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو قەوارەیە دەکەن، بەوپێیەی ئاماژەگەلێک هەیە بۆ بوونی پەیوەندیی لەنێوان هەولێر و تەلئەبیب .

بەوتەی عگێلی، لە ئەگەری سەلماندنی تێوەگلانی حکوومەتی هەرێم و مامەڵەی لەگەڵ ئیسرائیلدا، بەتایبەتی لە پرسی هەناردەکردنی نەوت، کە لەماوەی ڕابردوودا هەرێمەکە لێی بەرپرسیار بووە، ئیدانەی دەسەڵاتی دادوەری و سزای یاسایی دژ بە حکوومەتی هەرێم بەدوادا دێت.

دەشڵێت پرسی سەلماندنی بوونی پەیوەندیی لەنێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئیسرائیل بۆ دەسەڵاتی دادوەریی جێدەهێڵرێت و ئەوان قسەی کۆتایی تێدا دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە