شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-06-22 11:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە شەش مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە ۱۱ هەزار هاوڵاتیی عێراقی کۆچیان‌کردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی ناسەقامگیری بارودۆخی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی لە شەش مانگی ئەمساڵدا ١١ هەزار عێراقی کۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەڕۆژی جیهانی پەنابەراندا دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری کۆچی هاوڵاتیانی عێراقی لەشەش مانگی ئەمساڵدا ڕاگەیاند کەبەم شێوەیە بوو:

لەشەش مانگی سەرەتا ئەمساڵدا ١١ هەزارو ٥٠٠ هاوڵاتی عێراقی کۆچیان کردووە، لەو ژمارەیەش حەوت قوربانی هەبوون کە پێنجیان گیان لەدەستدان و دووانیشیان بێ سەرو شوێن بووە.

هەروەها لەساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠٢٣ ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی لەعێراقەوە کۆچیان کردووە٧٥٢ هەزارو ٣٢٣ کۆچبەر بوون و ٥٥٥ قوربانیش هەبوون کە ٢٣٦ بێ سەروشوێن و ٣١٩ حاڵەتیان مردن بووە. 

هەر بەپێی ئامارەکەی دەزگای لوتکە عێراق لە پلەی ١٢یەمینی ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەدایە کەکۆچی تێدا دەکرێت و لەماوەی یەک ساڵ و نیوی ڕابردوودا ١٣ گیان لەدەست‌دان لەناو کۆچبەرانی عێراقیدا هەبووە. کۆی گشتی ئەو ئاوارانەش کە لە هەرێمی کوردستاندان ٩٢٨ هەزارو ٦٤٩ کەسن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە