شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-06-21 08:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نەوتی هەرێمی کوردستان چیدی کڕیاری نییە

پوختەی هەواڵ
ئاژانسی بلومبێرگ ڕایگەیاند، دوایین کەشتی نەوتهەڵگر کە چاوەڕێی بارکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق بوو، بەندەری جەیهانی تورکیای بە دەستی بەتاڵ بەجێهێشت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی سێ مانگ بەسەر ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، هێشتا ئەنقەرە و بەغدا لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ کە پێشتر باسی لە بێ‌هیوا بوونی کڕیارانی نەوتی هەرێمی کوردستانی کردبوو، ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، سەرجەم ئەو کەشتییانە چاوەڕێی بارکردنی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان بوون لە بەندەری جەیهانی تورکیا، بێ‌هیوا بوون و بەندەرەکەیان چۆڵ کرد.

هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی بلومبێرگ کەشتی نەوتهەڵگری نیسۆس کە دەفرایەتیی هەڵگرتنی 2 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەیە، دوایین نەوتهەڵگر بوو کە هەفتەیەک پێش ئێستا بە بێ‌هیواییەوە بەندەری جەیهانی تورکیا بەرەو دەریای سوور بەجێهێشت.

بەپێی داتای ئەو مانگە دەستکردانەی چاودێریی کەشتیەکان دەکەن، نیسۆس کای کاتێک بەندەری جەیهانی بەجێهێشتووە، نەوتی پێنەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە