شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-06-19 10:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارتی دەیەوێـت هەموو شتێک لەژێر کۆنترۆڵی خۆی بێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیەکی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند هەموو فراکسیۆنەکان لە هەرێمی کوردستان بە یاسای بوودجە ڕازین، تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان رازی نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی زوبێدی سەرکردە لە هاوپەیمانی فەتح بۆ ئاژانسی مەعلوومە دەڵێت: بەرژەوەندی پارتی لەگەڵ ناوەند و رەزامەندبوونە بە یاسای بوودجە، چوونکە هەرێم بەشێکە لە ناوەند و ئەوە چارەسەرە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، یاسای بوودجە ڕەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار کراوە بۆ پەسەندکردنی، ئەوەش شتێکی پرۆتۆکۆلییە، یاساکەش لەلایەن زۆرینەی پەرلەمانەوە پەسەند کراوە.

ئەو لێدوانە لەکاتێکدایە مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوای لە بەغدا کرد رێز لە دەستوور و رێککەوتنەکان بگرێت، چوونکە کوردستان سازش لەسەر مافەکانی ناکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە