شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-06-15 09:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەردۆغان: هەڵویستی ئێران ئێمە و ئازەربایجانیشی نیگەران کردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە هەوڵویستی ئێران لەبارەی رێڕەوی زەنگەزور وتی ئەو هەڵویستە ئێمەی نیگەران کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کاتی گەڕانەوە لە سەردانەکانی بۆ بەشە تورکییەکی قوبروس و ئازەربایجان، ئەردۆغان لە ناو فڕۆکەکەیدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە و باسی لە بابەتەکانی رۆژەڤ کرد.

سەبارەت بە رێڕەوی زەنگەزور، ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە ئەوە کێشەیەک نییە پەیوەست بێت بە ئەرمینیاوە، بەڵکوو پەیوەستە بە ئێرانەوە و گوتی: "هەڵوێستی ئێران لەو بارەیەوە ئێمە و ئازەربایجانیشی نیگەران کردووە".

ئەردۆغان هیوای خواست کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕێڕەوی زەنگەزور لە شێوەی ڕێگای قیرتاو یان هێڵی ئاسن پێک بێت و ڕێگایەک لە پەکینەوە بۆ لەندەن بکاتەوە ئەوەش بە تێپەڕین بە ئازەربایجان و تورکیادا.

ئەردۆغان لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە کەمال کڵیچدارئۆغڵو سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)یش پێشنیارێکی بۆ دروستکردنی ڕێڕەوێکی لەو شێوەیە لە کاتی هەڵبژاردندا کردبوو؛ وتی: کڵیچدارئۆغڵو هیچ لە ڕێگاوبان و هێڵی ئاسن تێناگات. پێشتر باسمان لە پڕۆژەی ڕێگای ئاوریشم کردووە کە لە چینەوە دەست پێدەکات. قلیچدارئۆغڵو بۆ بەدەست هێنانی چەند دەنگێک ئەم قسانەی کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە