پەکەکە کوژرانی بەرپرسێکی لە ئاسۆس پشتڕاست دەکاتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- ناوەندی راگەیاندنی پەکەکە سەبارەت بەو چەکدارە کە لە هێرشەکەی تورکیا لە ئاسۆس کوژرا راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەکەکە رایگەیاند، کە ئەو ئەندامەیان لە هێرشەکەی ٤ی حوزەیرانی تورکیا لە هەرێمی ئاسۆس کوژراوە، حسێن محەمەدییە.
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە ٤ی حوزەیراندا وەک ئێمە بەر لە چەند رۆژی رابردوودا رامانگەیاندبوو لە چیای ئاسۆس لە دەوروبەری گوندی گەڵاڵە لە ئەنجامی هێرشی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی تورکیا بەرپرسێکمان کوژراوە کە ناوی حسێن محەمەدی بە ناسناوی ئەرداڵ ئامەد.
هەروەها هاتووە کە ناوبراو خەڵکی شاری مەریوان سەربە کوردستانی ئێرانە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران