بۆ بەسەر کردنەوەی سنوورەکان، وەزیری بەرگریی عێراق گەیشتە شاری سلێمانی
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری بەرگریی عێراق بەسەرۆكایەتی شاندێکی ئەمنی سەردانی شاری سلێمانیی کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری بەرگریی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی ئەمنی گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلیمانییەوە پێشوازیی لێکرا.
لەمبارەوە نووسینگەی وەزیری بەرگریی عێراق رایگەیاند: شەمەری بە سەرۆكایەتی شاندێكی ئەمنی سەردانی شاری سلێمانی کرد ئەوەش بە مەبەستی بەسەركردنەوەی لیواكانی پاسەوانیی 3 و 21 ی سەر سنوور.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران