پارتی لەبەرامبەر گۆڕانكاری لە ڕەشنووسی بوودجەدا پێشنیاری بەرتیلی بۆ كردووین
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت پارتی پێشنیاری پێدانی شوقە و خانوو بە ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەدات، لەبەرامبەر كشاندنەوەی پێشنیازەكانیان لە ڕەشنووسی بوودجە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عودەی عەواد ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە: بەرپرسانی باڵای پارتی لە ڕێگەی پەرلەمانتارەكانیانەوە پەیوەندیان پێوەكردوون، تا پێشنیازەكانیان لە ڕەشنووسی بوودجە و ماددەكانی تایبەت بە ھەرێمی كوردستان بكشێننەوە بە تایبەت ئەو مادەیەی باسی گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە دەكات.
ناوبراو ئەوەشی ڕاگەیاند، كە لەبەرامبەر كشانەوەی پێشنیارەكان پارتی پێشنیاری پێدانی شوقە و خانووی پێداون لە هەولێر.
عەواد جەخت لەوەش دەكاتەوە: پارتی ئەو پێشنیازەی خستووەتە بەردەم حەوت ئەندامی لیژنەی دارایی و ئامادەیە لە بەردەم دادگادا ناوی ئەو بەرپرس و پەرلەمانتارانە ئاشكرا بكات كە پێشنیازی پێدانی شوقە و خانوویان پێداون".
بۆچوونی بەکارهێنەران