مەسروور بارزانی وەزیری نوێی دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا قسەی کرد و رایگەیاند، چاوی لەوەیە کاری زیاتر لەگەڵ هاکان فیدان بکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا قسەی کرد، وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی، هیوای خواستووە بەیەکەوە کار بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا بکەن.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە توویتێکدا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی، پیرۆزبایی لە هاکان فیدان کردووە و رایگەیاندووە، چاوی لەوەیە کاری زیاتر لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا بکات و دەیەوێت "هاوئاهەنگییەکانمان" لەگەڵ ئەو وڵاتە قووڵتر ببێتەوە.
#تورکیا
#هەرێمی کوردستان
#کوردپرێس
#مەسروور بارزانی
#وەزیری دەرەوەی تورکیا
#سەرۆکی حکوومەتی هەرێم
#هاکان فیدان
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران