شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-06-07 05:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دڵسۆزان دەتوانن ڕێگە لە سیاسەتی چەوت و هەڵەکانی حوکمڕانی بگرن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رپرسی پێشووی پاراستنی پارتی، ڕه‌خنه‌ له‌ دۆخی حكومڕانی و یاسا له‌ هه‌رێم ده‌گرێت و ده‌ڵێت نیشتمانپەروەر و دڵسۆزان دەتوانن پێکەوە و بە ئازایانە ڕێگە لە سیاسەتی چەوت و هەڵەکانی حوکمڕانی بگرن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نه‌زهه‌ت حاڵی، له‌ نووسینێكدا وتوویه‌تی: "زۆر باوەڕم بە توانای کەسانی نیشتمانپەروەر و ئازا هەیە کە ڕێگە نەدەن ئەو هەرێمە و ئەو حوکمڕانییەمان نەک بەرەو نەمان بچێت بەڵکوو بکەوێتە سەر ڕێگای ڕاست و بە ڕاستی ببێتە هەرێمێکی بەهێزی پێشکەوتوو، کە تیایدا بە کردەی یاسا سەروەر بێت و دامەزراوەکانی نیشتمانی بن و بۆ بەرژەوەندی گشتی کار بکەن".

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "نیشتمانپەروەر و دڵسۆزان دەتوانن پێکەوە و بە ئازایانە ڕێگە لە سیاسەتی چەوت و هەڵەکانی حوکمڕانی بگرن، ئەوان دەتوانن ڕێگە لەو هزرە مەترسیدارە بگرن کە لە سەری هەندێ کەس دایە و پێیان وایە ئەگەر حوکمڕانی بۆ ئەوان نەبێت نابێت بۆ کەسی تر بێت، ئەوە ڕێک پێچەوانەی باوەڕی شۆڕشگێڕان و ئەو شەهیدانەیە کە گیانیان بەخشی و نەمانی خۆیان ویست و ئازادی و سەربەستیان بۆ گەل ویست".

نه‌زهه‌ت حاڵی، ده‌شڵێت: "مێژوو سەلماندویەتی دەسەڵات لەسەر ناوی کەس تاپۆ نیە، میزان و پێوەر ڕا و بڕیاری گەلە، هەر بۆیە گرنگ شێوازی حوکمڕانی کردن و ئەنجامەکەیەتی  بۆ خێر و خۆشی و پێشکەوتنی گەل".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە