ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن لە تورکیا
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆ كۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان له پێشه‌وه‌ی كڵیچدار ئۆغڵووهیه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆک كۆماری توركیا سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مە و كه‌مێک پێش ئێستا كۆتایی هات، هه‌ر دوای كۆتاهاتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی دهنگهكهكان ده‌ستیی پێ كرد.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان و 97لە سەدی دەنگەکان كه تا ئێستا جیا كراونه‌ته‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ربژێری هاوپه‌یمانی جمهوور 52 لەسەدی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه و ڕكابه‌ره‌كه‌ی واتا كه‌مال كڵچدار ئۆغڵو به‌ربژێری هاوپه‌یمانیی میللەت 47ی دەنگەکانی مسۆگەر کردووە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران