شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-05-28 10:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەنگدان ئەرکی هاووڵاتی بوونە و پێویستە هاووڵاتییان دەنگ بدەن

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتیکی گەلان دوای بەشداری کردن لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی تورکیا داوای لە هاووڵاتییانی تورکیا کرد بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میتحەت سانجار، هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە لە ئەنقەرە دەنگی دا، دواتر قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و رایگەیاند: "بۆ پاشەڕۆژێکی رووناک دەنگمان دا ئێستا تورکیا بە قەیرانێکی قوڵدا دەڕوات و دەبێت لەو قەیرانە رزگارمان بێت".

ناوبراو زیاتر وتی: بینیمان لەو هەڵبژاردنەدا بەشداری کردن زۆر نییە، بۆیە داوا دەکەین هاووڵاتییان بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان، ئەم هەڵبژاردنە نەک تەنها هەڵبژاردنی سەرۆکی تورکیایە بەڵکوو دەنگدانە بۆ ئایندەی تورکیا .  

هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتیکی گەلان هەروەها جەختی کردەوە: "لەسەر سندووقەکانی دەنگدان چاودێرەکان کاری خۆیان دەکەن و کارمەندانی ئەوانیش لە هەموو بنکەکانی دەنگداندا هەن و وتیشی دەنگدان ئەرکی هاووڵاتیبوونە و پێویستە هاووڵاتییان دەنگ بدەن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە