شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-05-27 05:07 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بە هیچ شێوەیەک ئەو گۆڕانکاریانەی لە بڕگەکانی پڕۆژە یاسای بوودجەدا کراون قبووڵ ناکەین

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو گۆڕانکاریانەی لە لایەن بەشێک لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدران، نادەستوورین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "ئەو گۆڕانکاریانەی لە لایەن بەشێک لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە 25ی 5ی 2023 دژی هەرێمی کوردستان، لە سەر پڕۆژە یاسای بودجە ئەنجامدران، نادەستوورین و دژی ڕێککەوتنی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵیە و هەروەها دژی پرەنسیپەکانی ڕێککەوتنی حکوومەتی ئیدارەی دەوڵەت و بەرنامەی ئەو کابینەیەیە کە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان لە سەر دراوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، بە هیچ شێوەیەک: "ئەم ستەمکاری و پێشێلکردنەی مافەکانی خەڵکی کوردستان قبووڵ ناکەین و پابەندی هیچ بڕیارێکی تریش نابین جگە لەو  ڕێککەوتنەی پێشتر لەگەڵ حکوومەتی سوودانی کراوە".

هەردوو ماددەی 13 و 14ی پڕۆژەیاسای بوودجەی ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 کە شەوی رابردوو لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەند کران، مشتومڕی زۆریان بەدوای خۆیدا هێنا و نوێنەرانی پارتی و یەکگرتووی ئیسلامیش لە لیژنەکە کشانەوە، هەردوو فراکسیۆنی یەکێتی و نەوەی نوێش دەنگیانپێدا.

بەگوێرەی ماددەی 13ی پرۆژەیاسای بودجە، دەبێت پاکتاوی حسابات لەنێوان ساڵانی 2004 تاوەکوو 2022 لەنێوان هەرێم  و بەغدا بکرێت، هەروەها حکوومەتی هەرێم پابەند بێت بە هەناردە کردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە رێگەی سۆمۆوە، داهاتەکەش راستەوخۆ بۆ گەنجینەی وەزارەتی دارایی عێراق بگەڕێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەرێم پابەندی ناردنی داهاتی نانەوتیەکان بێت بۆ حکوومەتی فیدڕاڵی، لەبەرامبەریشدا شایستە داراییەکانی بۆ رەوانە دەکرێت.

بەگوێرەی ماددەی 14ی پرۆژەیاسای بوودجە، داهاتی نەوتی هەرێم لە هەژمارێکی بانکیدا لە بانکی ناوەندیی دادەنرێت بە بی هیچ لێبڕینێک، وەزارەتی درایی لە ژێر چاودێری دیوانی چاودێری دارایی، دەسەڵاتی خەرج کردن دەداتە سەرۆک وەزیرانی هەرێم، لیژنەیەکی هاوبەش لە هەردولا پێداچونەوە بۆ ماوەکانی پێشو لە کەرتی نەوت و غاز و پەیوەندییەکانی وەزارەتی نەوتی ناوەند و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەکات، پاشان بە سیغەیەکی هاوبەش و پەسەند کرا و لە لایەن هەردوولاوە پاکتاوی ماوەکانی پێشو ئەنجام دەدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە