١١ کەس لە تورکیە بە تۆمەتی سیخوڕی کردن لە دژی ئێران بۆ مووساد دەستگیر کران
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا - پۆلیسی تورکیا ١١ کەسی دەستگیر کرد ئەوەش بە تۆمەتی سیخوڕی کردن لە هاووڵاتیانی ئێرانی بۆ مووساد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای هەواڵگریی تورکیا (MiT) ڕایگەیاند ١١ کەسی بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ مووساد دەستگیر کردووە. ئەم کەسانە سیخوڕییان بەسەر ئێرانییەکانی دانیشتووی تورکیادا کردووە، بۆ مووساد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی سەباح، کە یەکێکە لە میدیاکانی نزیک لە حکوومەتی تورکیا، بە پشتبەستن بەو لێکۆڵینەوەیەی کە میت و داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵ ئەنجامیان داوە و ماوەی ساڵ و نیوێکی خایاندووە، مووساد دژی کۆمپانیایەک و ۲۳ هاوڵاتیی ئێران لێکۆڵینەوەی سیخوڕیی ئەنجام داوە.
لەمباروە داواکاری گشتیی ئیستەنبوڵ فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ ١٣ کەس دەر کردووە، ١١ کەسیان لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراون و ٢ کەسیشیان هەڵاتوون.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران