شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-05-21 05:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە بەرژەوەندی هەرێم گۆڕانکارییەک لە ڕەشنوسی یاسای بودجە کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت ئەنجومەنی وەزیران گۆڕانکاری لە بڕگەی دووەمی مادەی 12ی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتی عێراقدا کردووە و دەستەواژەیەکی لابردووە کە لە سوودی هەرێمی کوردستانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند: سوپاس بۆ خوا، هەوڵەکانی بەندە بۆ لابردنی دەستەواژەیەک لە ناو مادەی ١٢ ی پڕۆژە یاسای بودجە سەرکەوتوو بوو، کە مەترسی بوو لەسەر ناردنی شایستەداراییەکانی مانگانەی هەرێم.

هەروەها سوپاس بۆ هەموو ئەوانە دەکات کە پشتیوانی ئەم کەمپین و هەوڵەی بوو. لە بڕگەی دووەمی مادەی 12ی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراقدا ئاماژەبەوە کرا‌بوو پشکی هەرێمی کوردستان (نابێت زیاتر بێت) لە داهاتی نەوتی و داهاتی دەروازە سنوورییەکان. لە گۆڕانکارییەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا دەستەواژەی (نابێت زیاتر بێت) لادراوە.

پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەدا بە‌ 16.6 تریلیۆن دینار دیاری کراوە و بڕیارە تا کۆتایی ئەم مانگە پرۆژەکە پەسەند بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە