تیمی وه‌زاری یه‌کێتی به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌کات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ھه‌رێمی کوردستان کۆ ده‌بێته‌وه و تیمی وه‌زاری یه‌کێتیش به‌شداریی کۆبوونه‌وه‌که ده‌کات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌میر ھه‌ورامی وته‌بێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی ھه‌رێمی کوردستان به میدیای فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ھه‌رێم کۆ ده‌بێته‌وه و تیمی وه‌زاری یه‌کێتیش به سه‌رۆکایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی به‌شداریی کۆبوونه‌وه‌که ده‌کات".
شایانی باسە رۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی ھه‌رێم و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی ھه‌رێمی کوردستان کۆ بوونه‌وه، بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به ڕێگه‌ی گفتوگۆ.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی ته‌بایی و یه‌کڕیزیی ناوخۆیی کرایه‌وه، له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانی و مافه ده‌ستوورییه‌کانی ھاووڵاتیانی ھه‌رێم.
#هەرێمی کوردستان
#پارتی دیموکراتی کوردستان
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#قوباد تاڵەبانی
#ئەنجومەنی وەزیران
#تیمی وەزاری یەکێتی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران