شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-05-13 11:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە ئێستادا بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم هەموو ئامادەکارییەکان کراوە و تەنها چاوەرێی وەڵامی تورکیاین

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق سەبارەت بەهەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگای بۆری نەوتی جەیهانی تورکیاوە، دەڵێت تەنها چاوەرێی وەڵامی تورکیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عاسم جەواد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە وەڵامی  پرسیاری رۆژنامەنووساندا لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ئەو کێشانەی کە لەنێوان عێراق و تورکیادا دروست بووە، رایگەیاند: "گشت ئەو رێکارە هەڵپەسێردراوانە چارەسەر دەکەین لەهەناردەی نەوتەکەدا هاتوونەتە پێش و لە ئێستادا چاوەرێی وەڵامی تورکیا دەکەین".

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی بلۆمبێرگی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، بەرپرسانی تورکیا لە ئێستادا چاویان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ناوخۆیی وڵاتەکەیانە کە بڕیارە سبەینێ بەڕێوەبچێت، هاوکات دەیانەوێت پێش دەست پێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەرێگای بەندەری جەیهانەوە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق پاکتاوی ئەو 1.5 ملیار دۆلارە بکەن، کە بەپێی بریاری دادگای پاریس کەوتوەتە ئەستۆی تورکیا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە