شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-05-13 09:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا: دەستوەردان لە هەڵبژاردنی تورکیا ناکەین

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت چارەنووسی هەڵبژاردنەکانی تورکیا لەسەر دەستی گەلی ئەو وڵاتە دیاری دەکرێت و ئەمریکا لەبارەی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی تورکیا هەڵویست نیشان نادات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جۆن کێربی وتەبێژی کۆشکی سپی لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی، باسی لەسەر هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا کرد کە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 14ی ئایاری 2023 بەڕێوە بچێت.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، وێڕای ستایشی دامودەزگا دیموکراسیەکان لە تورکیا، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ئەوە گەلی تورکیایە کە دەبێت بڕیار بدات بۆ دیاری کردنی چارەنووسی خۆی. ڕوونە ئێمە هیچ لێدوانێک لەسەر هەڵبژاردن و کاندیدەکانی سەرۆکایەتیی تورکیا نادەین.

جۆن کێربی زیادی کرد: دەبێت ئەو بڕیارە بدرێتە دەستی گەلی تورکیاوە. دیموکراسی لە تورکیا کۆنە و بەڕای من پێویستە ڕێزی لێبگیردرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە