شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-05-04 09:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تازەترین هەڵویستی حکوومەتی هەرێم لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوە لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تازەترین هەڵویستی حکوومەتی هەرێمی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

کوردپرێس:

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانى، سه‌رۆکى حکوومەتی هه‌رێمى کوردستان، پێشوازیی له‌  باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندێکى یاوه‌رى کرد، له‌ کۆبوونه‌وه‌کەدا که‌ ئەلینا ڕۆمەناوسکى، باڵیۆزى ئه‌مریکا لە عێراق و و ئیرڤن هیکس، کونسوڵى گشتیى ئه‌مریکا له‌ هه‌رێم ئامادەی بوون، دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا تاوتوێ کرا.

ئاماژە بەوەش کراوە، تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بو بە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ، هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی پێویستە بە زووترین کات ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵ تایبەت بە نەوت جێبەجێ بکرێت و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێبکاتەوە بۆ ئەوەی چیتر هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی زیانمەند نەبن.

سەبارەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی وتی: "پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەمساڵ لە کاتی دیاری‌کراوی خۆیدا بکرێت و بۆ ئەم مەبەستەش، ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشکەش کردنی هەموو کارئاسانییەک دەربڕی".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە