شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-05-03 17:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری بەرگریی ئیتالیا بانگهێشتی سەرۆک وەزیرانی هەرێم دەکات بۆ سەردانی کردنی وڵاتەکەی

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ چوارشەممە 5/3 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە گویدۆ کرۆسێتۆ ،وەزیری بەرگریی ئیتالیا کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی کوردستان تی­ڤی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوی کردەوە: لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتالیا کرا.

هەر لەدیدارەکەدا وەزیری بەرگری ئیتالیا، بانگهێشتنامەی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیای گەیاندە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەردانی کردنی ڕۆما ، ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو خۆی بە دۆستێکی کۆنی گەلی کوردستان دەزانێت و جەختیشی لە بەردەوام بوونی پشتیوانی کردنی پێشمەرگە کردەوە لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی ئیتالیای کرد کە پەیوەندییەکی دۆستانەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و پشتیوانی گەلی کوردستانە، هەروەها هیوای خواست پەیوەندییەکانی هەرێم و ئیتالیا لە هەموو بوارەکاندا زیاتر بەرەو پێش بچن . بەتایبەتی کە دەرفەتی زۆر هەیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی ئیتالیا .

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە