شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-05-02 10:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا: هێشتا ناتوانین کوشتنی سەرکردەی داعش بەدەستی تورکیا پشت‌ڕاست بکەینەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ئەمریکا ڕایگەیاند ناتوانێت کوژرانی سەرکردەی داعش لەسەردەستی تورکیا پشت‌ڕاست بکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،  ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک‌کۆماری تورکیا، دوو هەفتە پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وڵاتەکەی، کوژرانی سەرکردەی داعشی لە لایەن دەزگای هەواڵگریی تورکیاوە، لەناو خاکی سووریا ڕاگەیاند.

بەڵام ئەمریکا کە سەرکردایەتی هاوپەیمانی دژ بە داعش دەکات و بانگەشەی کوشتنی سەرکردەکانی پێشووی داعشی کردووە، ڕایگەیاندووە کە ناتوانێت کوژرانی سەرکردەی داعش لەلایەن تورکیاوە پشتڕاست بکاتەوە.

بەرپرسێکی ئەمریکی به ماڵپەڕی مۆنیتۆری وتووە که ئەمریکا ناتوانێت کوژرانی ئەبوو حسێن قورەیشی سەرکردەی داعش لەلایەن تورکیاوه له سووریا پشتڕاست بکاتەوه.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمریکا هیچ بەڵگەیەکی لەبەردەستدا نییە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئیدیعاکەی تورکیا.

ئەلمۆنیتۆر ئاماژەشی کردووە کە هێشتا گرووپی داعش کاردانەوەیەکی بۆ هەواڵی کوژرانی سەرکردەکەی خۆی لەسەر دەستی تورکیا نیشان نەداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە