بەڕێوەبەری پێشووی لقی ئەنقەرەی MHP تیرۆر کرا
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- فەرهاد ئۆزجان، بەڕێوەبەری پێشووی لقی ئەنقەرەی MHP، لە ڕووداوێکی تیرۆریستیدا گیانی سپارد.
بەپێی هەواڵی کۆردپرێس، فەرهاد ئۆزجان، بەڕێوەبەری پێشووی لقی ئەنقەرەی مەهەپە، ئەمڕۆ لە ئەنقەرە تەقەی لێکرا و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا.
فەرهاد ئۆزجان، بەڕێوەبەری پێشووی مەهەپە لە پارێزگای ئەنقەرە، لە ناحیەی پۆرساکلاری ئەنقەرە هێرشی چەکداری کراوەتە سەر. دەوترێت، محەمەد ئەرسین ئاکینجی، بەرپرسی ناحیەی پۆرساکلاری مەهەپە، وەک تۆمەتباری سەرەکیی کوشتنەکە دەستبەسەر کراوە.
ئەم تیرۆرە هاوشێوەی تیرۆرکردنی سینان ئاتەش سەرۆکی پێشووی ئۆلکۆ ئۆجاقلاری کە چەند مانگێک لەمەوبەر لەلایەن ماتۆڕسوارێکەوە هێرشی کراوەتە سەر و کوژراوە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران