شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-04-27 18:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داوا دەکەین تیمی یەکێتی ئەرکەکانی خۆیان لەپێناو خزمەت کردنی هاوڵاتییان جێبەجێ بکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم سه‌باره‌ت به ‌ئەنجامی چوونی شاندی حکوومەت بۆ لای قوباد تاڵه‌بانى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجام دا و داواكاریه‌كى دیكه‌ى ئاراسته‌ى تاڵه‌بانى‌ و تیمى یه‌كێتى له‌ حكوومه‌ت كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،  ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی سەرۆکی حكوومه‌ت کۆبۆوه ‌و لە ڕاگەیه‌ندراوی کۆبوونەوەکەدا جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌: "ئێمە دەمانەوێ تیمی یەکێتی بگەڕێتەوە و هیوادارین لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا بن‌ و ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن‌ و چیتر نەبنە هۆی ئەوەی هاوڵاتیان باجی دەوام نەکردنیان بدەن".

له ‌ڕاگه‌یه‌نراوى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا هاتووه‌: "چەندین جار داوامان لە جێگری سەرۆک وەزیران ‌و تیمی یەکێتیی کردووە کە بگەڕێنەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران ‌و ئێستاش جارێکی دیکە داوا دەکەین کە بگەڕێنەوە و ئەرکە یاسایی ‌و کارگێڕییەکانی خۆیان لەپێناو خزمەت­کردنی هاوڵاتییان جێبەجێ بکەن، هەر کێشە و گرفتێکیش هەبێت کە ئامانجی خزمەت کردنی بەرژوەندیی گشتی بێت، پێویستە لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە