شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-04-14 08:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەمیرتاش باس لە کۆتایی هاتنی سەردەمی ئەردۆغان و چەک دانیانی PKK دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" لە زیندانەوە رایگەیاند، بەڵین بە گەلی تورکیا دەدات کە دوای هەڵبژاردنەکان هەموو هەوڵێک دەدەن پارتی کرێکارانی کوردستان لە تورکیا بەتەواوەتی چەک دابنێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان لە زنجیرە تویتێکیدا باسی لە کۆتایی هێنان بە سەردەمی رەجەب تەیب ئەردۆغان و چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد لە تورکیا کرد.

ناوبراو لە تویتێکدا دەڵێت: "با بەڵێنێک بە گەلەکەمان بدەین، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی لە دوای رژێمی ئەردۆغان، کە پڕە لە ناکۆکی، پەکەکە لە تورکیا بە تەواوی چەک دانێن و بە دڵنیاییەوە سەرکەوتوو دەبین".

دەمیرتاش ئاماژەی بەوەش داوە، ئەوان کێشەکانیان بەپێی پێویست و لە چوارچێوەی یاسادا لە ئەنجومەنی نیشمانی تورکیا چارەسەر دەکەن و بە دڵنیاییەوە ئاشتییەکی کۆمەڵایەتی گەورە مسۆگەر دەکەن.

لەبەشێکی دیکەی تویتەکەیدا دەمیرتاش باسی لەوە کردووە: "باوەڕ مەکەن ساختەچییەکان، بتوانن ئارامی بهێننە ئاراوە. پەکەکە بڕیاری راگرتنی کارەکانی دا و دەرگای چارەسەری کردەوە، بەڵام ورووژاندن بەردەوام هەیە. خوا نەکا، رەنگە کەسێک هەوڵی رشتنی خوێن بدات بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر هەڵبژاردن هەبێت. هەموومان پێکەوە وریا دەبین، و نایەینە ناو ئەم یارییەوە".

ناوبراو دەشڵێت: "تکایە لەبیرتان بێت، ئێمە ئاشتی و دیموکراسیمان دەوێت. ئێمە دەمانەوێت بە یەکسانی و برایەتی پێکەوە بژین. پارتی چەپی سەوز زۆرترین کار بۆ ئەمە دەکات. بە دڵنیاییەوە پێکەوە سەردەکەوین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە