شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-04-11 07:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نووری مالیکی کۆ بوویەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە و چاوی بە چەند بەرپرسێکی حکوومی و حزبیی کەوتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا قوباد تاڵەبانی لەگەڵ نوری مالکی سەرۆکی لیستی دەوڵەتی یاسا کۆبووەتەوە و باسی بودجە و کێشەی نەوت و غاز و سنوورەکان و گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی کراوە.

لەمبارەوە سەرچاوەیەک بە شارپرێسی ڕاگەیاندووە: "نووری مالکی پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ یەکێتی و سلێمانی راگەیاندووە" و وتوێتی: "یەکێتی حزبی مام جەلالە و دۆستایەتیی دێرین لەنێوانماندا هەیە، ئامادەین بۆ هەر هاوکارییەک لە بەرژەوەندیی یەکێتی و شاری سلێمانی، بۆ هەڵگرتن و لابردنی ئەو گەمارۆ سیاسی و ئابووری و دبلۆماسییەی خراوەتە سەر سلێمانی و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان".

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە: "مالکی بەتوندی دژی هێرشەکەی تورکیا بووە بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و بە هێرشێکی دوژمنکارانە وەسفی کردووە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە