شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-04-08 08:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆ دەبێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تۆڕی میدیایی ڕوودا بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ شەممە 8ی نیسانی 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و بەگوێرەی زانیارییەکان بەشداری لە دوو رێوڕەسمدا دەکات، ئەوانیش رێوڕەسمی تایبەت بە 42 ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوی بەدر و رێوڕەسمی تایبەت بە ساڵیادی تیرۆرکردنی "محەممەد باقر سەدر"ن.

لە هەردوو رێوڕەسمەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتار پێشکێش دەکات، کە یەکێکیان کاژێر 10:00ـی بەیانی دەستپێدەکات و ئەوی دیکە 03:00ـی دوای نیوەڕۆ.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەر لە بەغدا لەگەڵ هەریەکە لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و فایەق زەیدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆ دەبێتەوە.

 ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دوای رێککەوتنی 4ـی نیسانی نێوان هەولێر و بەغدا دێت لەسەر  هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە